نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاوکاريی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دیدارەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختیان لەسەر گرنگيی پاراستنى سەقامگیريی سیاسی له عێراق كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، پتەوکردنی هاريكاريى نێوان بەغدا و هەولێر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولايان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن به پێويست زانى. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گفتوگۆى لايه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان."
هەروەها باس لەوە کرا، "له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان و دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، خرانە به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه، داكۆكى لەسەر بەردەواميی پشتگیريی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا و هاوکاری و هەماهەنگيی بەردەوامى نێوانيان کرايه‌وه."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "بانگێشتی تەواوی خانەوادەکان دەکەین، کورمانجی و زازاکی کە زمانی دایکیانە هەڵبژێرن. خاوەنداری لە زمانەکەمان و دینەکەمان بکەین."
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای دێرسم-پلەمور وەحیدە گونەش دایکی حاجی گونەش گیانی لەدەستدا کە بەهۆی خزمەتەکانی ئیسلامی چەندین ساڵ بەندکرابوو.
حوزەیفە خەتیب سەرۆکی لقی تورکیای یەکێتی زانایانی فەلەستین جەختی لەوە کرد، شەهید فەرماندە محەمەد زەیف هیچ کات وازی لە جیهاد نەهێناوە.